سودانى فەرمانی لابردنی سەرجەم زیادەڕەوییەکانی بەردەم پرۆژەی (پردی غەزە) دەدات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ شەممە، سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی (پردی غەزە) کە هەردوو کەناری ڕووباری دیجلە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە ناوچەی زەعفەرانییە و ڕێگای دورە- خێرایی یوسفیە، ئەمەش یەکەم پردە لە پاش ساڵانی نەوەدەکانەوە لەسەر ڕووباری دیجلە لە بەغدا دروست بکرێت و یەکێکە لە دیارترین پڕۆژەکانی پاکێجی یەکەمی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ لە باشوری بەغدا.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-سودانی پێداچوونەوەی بە بەرەوپێشچوونی کارە بەردەوامەکانی پێکهاتەکانی پڕۆژەکەی کرد کە بڕیارە پێش ناوەڕاستی ساڵی 2025 تەواو بکرێت، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگەدا دراون و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێت کە گواستنەوەی نێوان بەغدا و پارێزگا نزیکەکان ڕێکدەخات و جەختی لە لابردنی سەرجەم زیادەڕەوییەکانی سەر ڕێڕەوەی پڕۆژەکە کردەوە بۆ خێراکردن لە جێبەجێکردنی و فەرمانی کرد بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە خاوەنی بەڵگەنامەی فەرمین، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دادوەری بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی زیادەڕەوییەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆمپانیای جێبەجێکاری ڕاسپارد پڕۆژەکە و سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستەکان لەخۆ بگرێت، و ڕۆژانە بە سێ شەفت و گروپ کاربکەن، هەروەها ژمارەی ئەندازیاران لە فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێ زیاد بکرێت و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندا و جەختی کردەوە لەسەر پشکنینە تاقیگەییەکان بۆ سەرجەم ئەو مادانەی کە بەکاردێن لە پڕۆژەکە، هەروەها بەڕێزیان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمیندارییەتی بەغدای ڕاسپارد هەموو پێداویستییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئامادە بکەن.
پڕۆژەکە لە چەند پێکهاتەیەک پێکدێت، بەشی یەکەم لە ڕێگایەک پێکهاتووە کە درێژییەکەی 9200 مەتر و پانییەکەی 30 مەتر دەبێت و شانەکانی سێ مەتر دەبێت لەسەر هەر لایەک بە درێژایی ڕێگاکە، کە ناوچەکانی دۆرە و هۆر ڕەجەب لە لای ڕۆژئاواوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە ناوچەی زەعفەرانییە لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە کۆتایی دێت.
بەشی دووەم و گرنگی پڕۆژەکە بریتییە لە (پردی غەزە) و درێژییەکەی 1000 مەترە و پانییەکەی 23.5 مەتردەبێت لەگەڵ 6 پارچە، لەکاتێکدا درێژی بەشە کۆنکرێتییەکە 384 مەتر دەبێت و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێدانی زیادە جێبەجێ دەکرێت، هەروەها گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای فریسێنت فەرەنسی کراوە کە شارەزایی هەیە لە ئەم جۆرە پردەیە و بریتییە لە کۆنکریت کردنی پارچە قورسەکان کە کێشی هەر یەکەیان لە نێوان دوو هەزار بۆ 23 هەزار تەن دەبێت لە کۆتا بۆشایی پردەکە.
بەشی سێیەمی پڕۆژەکە بریتییە لە پردێک کە دەپەڕێتەوە بۆ ڕێگای دۆرە یوسفییە بە درێژی 700 مەتر لەگەڵ نزیکبوونەوەکان، و لە 4 پارچەی کۆنکریتی پێکهاتووە بە درێژی 25 مەتر و درێژی 104 مەتر بۆ پردی کۆنکرێت.
بەشی چوارەم بریتییە لە (پردی زەعفەرانییە) لە دەروازەی شەقامی کۆمپانیاکانەوە بە درێژی 629 مەتر لەگەڵ نزیکبوونەوەکان لەگەڵ یەک پارچەی کۆنکریتی کە درێژیەکەی 54 مەتر دەبێت بۆ بەشی کۆنکرێت، بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بەستنەوەی بە شێوەیەکی سیستەماتیکی لە نێوان شەقامی سەرەکی زەعفەرانییە 99 لەگەڵ شەقامی کۆمپانیاکان.
