دادگای فیدراڵی تانەیەک لەبارەی دەستووریبوونی کۆتای ژنان ڕەتدەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی تانەیەکی لەبارەی دەستووریبوونی دەقێک سەبارەت بە سیستەمی دابەشکردنی کورسی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕەتکردەوە
دادگاکە،لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-بەپێی دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ چاودێریکردنی دەستووری بوونی یاسا و ڕێساکانی کارپێکراو، دادگا تانەیەکی پەیوەست بە دەستووریی بوونی دەقێکی سەبارەت سیستەمی دابەشکردنی کورسی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم ژمارە (9)ی ساڵی 2023 تاوتوێکرد.
وەک بەیاننامە ئاماژەی پێداوە:- دانیشتنی دادگا لەرۆژی 24-3-2024بەڕێوەچوو لەسەر ئەو بەڕێوە چووە ،بە ژمارە (56\فیدراڵی\2024) بۆ تانەدان لە دەستوریبوونی دەقی مادەی (3\سێیەم\ث\5)کە دەڵێت: کورسی تەرخانکراو بۆ كۆتای ژنان لە نێو لیست لە نێوان سێ کورسی و دوو کورسی،یان یەک کورسییان بەدەستهێنا، ئەوا ژنێکی براوە لەنێویاندا نەبووە،ئەوا لیستەکان کە سێ کورسی و دوو کورسی،یان یەک کورسی بە کاندیدێکی ژن دەگۆڕدێت کە زۆرترین دەنگی لەنێو ژنانی ئەم لیستانەدا بەدەست دەهێنێت،و لە شوێنی کاندیدێکی براوەی ئەو لیستانە جێگیر دەکرێت.
لە درێژەی بڕیارەکەی دادگادا هاتووە : کە بڕیارەکە پابەندکەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، بڕیارەکە ڕەتکردنەوە و تانەدان نایگرێتەوە، چونکە دەقەکەی لەگەڵ بڕگەکانی دەستووردا یەکدەگرێتەوە و هیچ کام لە بڕگەکانی پێشێلکاری تێدانی یە .
