بایدن به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران كۆتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی هێنا
به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و بێسه‌روشوێنی بوونی شاندێكی ئێران، كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بهنداوێكدا له نێوان ئێران و ئازه‌ربێجان به‌شدار بوون، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی خراونه‌ته به‌رده‌ستی جۆ بایدن.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن به سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی له‌سه‌ر هێڵن بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆخی ئێران.
