ديوانى شاهانه‌ی سعوديە: شا سەلمان بن عەبدولعەزیز توشی هه‌وكردنی سییه‌كان بووە
ديوانى شاهانه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند، پادشای سعودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پشكنینه پزیشكییه‌كانی ته‌واو كردوه كه له كلینیكه‌كانی شاهانه له كۆشكی سه‌لام له جده و ده‌ركه‌وتوه كه توشی هه‌وكردنی سیه‌كان بوه.
دیوانی شاهانه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكرده‌وه، "پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتوه كه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه توشی هه‌وكردنی سییه‌كانی بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پادشای سعودیه به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردن له كۆشكی سه‌لام له جدده به به‌كارهێنانی دژه زینده‌یی ئه‌نجامده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌وكردنه‌كه نامێنێت.
پێشتر دیوانی شاهانه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، پشكنینی پزیشكی له كلینیكه‌كانی شاهانه له كۆشكی سه‌لام له جدده ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "بڕیاردرا شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، پشكنینی پزیشكی له كلینیكه‌كانی شاهانه له كۆشكی سه‌لام له جدده ئه‌نجامده‌دات، چونكه به‌ده‌ست پله‌ی گه‌رمی به‌رز و ئازاری جومگهكانیهوه ده‌ناڵێنێت.
