زیاتر لە حەوسەد ئاوەرەی شەنگال لە دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کۆتایی هێنان بە پرسی ئاوارەکان تاوەکو رۆژی ٣٠ تەمموزی ئەمساڵ.
چوارشەممە پەرلەمانی عێراق سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت؟
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ زیاتر لە ٧٨٥ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی ئیسیان و مام رەشان لە دهۆک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شەنگال.
ئەوەشی خستە روو، سەرجەم ئەو خێزانانەی گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال، یارمەتی داراییان پێ دەدرێت و هاوکاری فریاگوزاری و هەموو پێداویستییەکیان پێشکەش دەکرێت.
پێشتر، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەر خێزانێکی ئاوارە بگەڕێتەوە ناوچەکانی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دیناریان وەک قەرەبوو پێدەدرێت، هەروەها هەر خێزانێکی ئاوارەی شنگال بگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی چوار ملیۆن دیناری لەگەڵ پارچە زەوییەک پێدەدرێت
