مەحەممەد سودانی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بۆ بەشدارییکردن لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بۆ بەشدارییکردنی لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاورێیانیان.
ڕۆژی یهكشهممهی ڕابردوو (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلهام عەلیف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت و بەیانی رۆژی دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
