سەرۆک وەزیران تاقیگەی چاودێری و توێژینەوەی دەرمان لە نەجەف دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاقیگەی چاودێری و توێژینەوەی دەرمانی لە پارێزگای نەجەف کردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە سودانی هۆڵەکانی تاقیگەکەی بەسەرکردروە و لەگەڵ کارمەندەکانی کۆبووەوە و گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بە ئامێرە تاقیگەیی و ئامێرە مۆدێرنەکان و هەوڵەکانی ڕاهێنانی کارمەندان بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەستپێکردنی کارپێکردنی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی لە ڕێگەی هەماهەنگییەوە لەگەڵ تاقیگەی چاودێری دەرمان لە بەغداد.
هەروەها سودانی پێداچوونەوەی بە ئامێرەکانی تاقیکردنەوەی دەرمانە ناوخۆییەکان و پێوانەکردنی پابەندبوونیان بە دەرمانە نێودەوڵەتییەکان کرد و ئامادەکارییەکانی تاقیگە بۆ کارکردن لە بارودۆخی پەتای ڤایرۆسی و توانای پشکنینی لە بارودۆخی نائاساییدا و بەردەوامبوونی کارکردن لە پشکنینی دەرمان و پێکهاتەکانیان و دۆزینەوەی هەر هەڵەیەک لە دروستکردنیان، بەمەبستی دابینکردنی زۆرترین پاراستن بۆ بەکارهێنەران.
سودانی پرسیاری دەربارەی کاروباری کارمەندان و گرنگترین پێداویستییەکانی پەیوەست بە ماف و مەرجە ئیدارییەکانیان کرد لەگەڵ دابینکردنی مەرجەکانی سەرخستنی کارەکانیان لەڕێگەی پشتیوانیکردنیان و گرنگیدان بە کاروبارەکانیان، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ئامادەیییان بەمەبستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
جێی ئاماژەیە تاقیگەکە یەکێکە لە تاقیگە مۆدێرنەکان و زۆر پێشکەوتووەکانی وڵاتەکە و ئامێری نوێی تێدایە کە توانایەکی زۆریان هەیە لەگەڵ هەندێک لە کەرەستە و کارەکانی کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق بەکار دەهێنرێت.
