سەرۆک وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ جوتیارانی نەجەف دووپات کردەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگای نەجەف کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەکانی دێت بۆ پارێزگاکان بۆ دیاری کردنی دۆخی خزمەتگوزاری و کاری فەرمانگە و دامەزراوەکان و ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی نەجەف تایبەتەمەندییەکی خۆی هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم شارە، هەروەها ئەوەی هۆزە ڕەسەنەکان بە درێژایی قۆناغەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق پێشکەشیان کردووە لەبەشداری کردن و هەڵوێستە شەرفمەندانەکەیان و ئێستاش یەکێکە لە کۆڵەکەکانی سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ ڕۆڵەکانی هۆزەکان سەرکردەی دەوڵەتن بە دامەزراوە ئەمنی و مەدەنییەکانییەوە و قوربانییەکی گەورەیان داوە بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتیوانیکردنی پرۆسەی دیموکراسی، هەروەها لە ناوچە دوورەکان دژی تیرۆر شەڕیان کردووە و قوربانیان داوە بۆ پاراستنی ناوی عێراق.
سودانی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە حکومەت هەموو پێداویستییەکانی هاوڵاتیان جێبەجێ دەکات و بەگوێرەی خوێندنەوەیەکی یەکگرتوو بۆ پڕۆژە پێویست و دواکەوتووەکان لە پارێزگاکان هەنگاو دەنێت و جەختی لە ڕاسپاردنی وەزارەتەکان کردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها پڕۆژە و ڕێکارەکان لەو بەروارانە تەواو دەکرێن کە لەم سەردانەدا دیاریکراون و جەختی لەسەر ڕاسپاردەکانی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی جوتیاران.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتنی حکومەتی خۆجێی سەرکەوتنی حکومەتی فیدراڵییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئاڕاستەکانی چاکسازی لە خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری پێویستیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەیە، کە بەهۆی قوربانیدانی شەهیدان و بریندارە پاڵەوانەکان بەدەست هاتووە و بەرز ڕاگرتنی بۆ ئەم قوربانیدانە لە ڕێگەی تەواوکردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەکانمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیانەوە دێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە پاڵپشتی هۆزەکان بۆ دەزگا ئەمنییەکان باشترین یارمەتییە بۆ دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی پلانە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی و ئاماژەی بە ڕۆڵی کەرتی تایبەت و پڕۆژەکانی گەشەپێدان کرد کە بە ژێرخانی مۆدێرن و پێشکەوتووەوە پشتگیری دەکرێت بۆ دروستکردنی هەلی کاری بەردەوام.
