سەرۆک وەزیران ستایشی پڕۆژەکانی هۆتێلی کەرتی تایبەت دەکات لە نەجەف
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆتێلی نەسیم ئەلنجەف-ی لە شاری نەجەف کردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوێکردەوە سودانی هۆتێلەکەی بەسەرکردەوە و پێداچوونەوەی بە وردەکارییەکانی کرد و ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە جێبەجێکراون بۆ ئەم شوێنە گەشتیاریە مەزنە، کە بەیەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی وەبەرهێنان دادەنرێت و شاری نەجەف زیارەتی ملیۆنی بەخۆوەدەبینێت و ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار ڕووی لێدەکەن، هەروەها بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە پرۆژەکانی ژێرخان لە کەرتی گەشتیاریدا بەشدارن لە پشتیوانیکردنی پلانەکانی حکومەت لە زیارەتی ملیۆنیدا.
هۆتێلەکە دەکەوێتە لەسەر ڕووبەری 8500 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و پێکهاتووە لە نهۆمێکی ژێرزەمین و نهۆمێکی سەرزەمین کە هۆڵی پێشوازی و چێشتخانە و هۆڵی بۆنە و شوێنی پشوودان لەخۆ دەگرێت و دە نهۆمە بەکۆی گشتی 680 ژوور، هەروەها شوێنی پشوودان و هۆڵی وەرزش و کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت و توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 1200 کەسی هەیە.
ڕووکاری پڕۆژەکە و دیزاینی تەلارسازییەکەی هاوشێوەی تەلارسازی ئیسلامییە و لەگەڵ سیمای شارستانی و مێژوویی شاری نەجەف دەگونجێت
