سەرۆک کۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی بەشدارییان لە پرسەی سەرۆکی ئێران کرد
ئەمرۆ شەممە، سەرۆک کۆماری عێراق عەبدوللەتیف جەمال رەشید و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم و کۆمەڵێک سەرکردە و بەرپرسی عێراق لە تارانی پایتەختی ئێران بەشدارییان لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و یاوەرانیان کرد.
رۆژی یهكشهممهی هەفتەی ڕابردوو (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلهام عەلیێف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و بەیانی رۆژی دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
