سەرۆک وەزیران پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خاتوو جینین پلاسخارت بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی کارکردنی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە لە میانەی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی حکومەتی بۆ خاتوو پلاسخارت دەربڕی بۆ هەوڵەکانی بە درێژایی کارکردنی لە عێراق.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد کە داواکاری بۆ کۆتایی هێنان بە کارەکانی نێردەی یونامی لەسەر بنەمای سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عێراق دێت کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لە چەند بوارێکدا بەدەستی هێناوە، ئاماژەی بە هەماهەنگی بەردەوامی حکومەتی عێراق لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەپێی بەرنامەی حکومەت و ئامانجەکانی گەشەپێدان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لە بوارەکانی چاکسازی ئابووری و بنیاتنانەوەی ژێرخانی بەدەست هاتوون لەگەڵ گەشەکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان بە پێکهاتە جیاوازەکانییەوە.
لە لای خۆیەوە، خاتوو پلاسخارت ستایشی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەنگاوە گرنگەکان و دەستپێشخەرییە بەڵێنپێدراوەکان کە عێراق لە ماوەی هەژدە مانگی ڕابردوودا پێشکەشی کردووە، بەتایبەتی لە بوارەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخان و وەبەرهێنان و پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی هاوردەکراو.
