حەسناوی: پلانێكی تۆكمەمان بۆ چارەسەركردنی بریندارە فەلەستینییەكان داناوە
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، پەرەپێدانی پلانێكی تۆكمەی بۆ چارەسەركردنی ئەو بریندارانەی فەلەستینی ڕاگەیاند كە بەم دواییە بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە لە نەخۆشخانەكانی عێراق گەیشتوونەتە عێراق.
حەسناوی بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند: وەزارەت پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە بۆ چارەسەركردنی ئەو فەلەستینیانەی دێنە عێراق، هەروەها بریندار هەیە كە چارەسەریان بۆ دەكرێت و ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەن و وەرەمەوە دەناڵێنن، ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانی چارەسەركردن بۆ هەر نەخۆشێك داڕێژراوە
هەروەها وتی : چارەسەری وەرەمەكان پێویستی بە ماوەی دیاریكراو لە دەرمانی كیمیایی، بایۆلۆژی و دەرمانی دیكە و چارەسەری پشتیوانی دیكە لە ئەنجامی وەستاندنی كارەكانی نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززە بە هۆی دەستدرێژیی زایۆنیستەكانەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كەسانە هەندێكیان وەرگرتنی چارەسەر وەستاو بوو و كەیسەكانیان پێویستیان بە بەدواداچوونی بەردەوام هەیە.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئەو فەلەستینییە بریندارانەی كە بەم دواییە گەیشتوونەتە بەغدا، پشتڕاستی كردەوە كە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشكییەكانی عێراق لە خزمەت گەلی فەلەستینیماندان.
