عومەر گوڵپی:وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم تا ئێستا هیچ یه‌كێك له دوو بڕگه‌کەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە جێبه‌جێ نه‌كردوه
عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، نەچونی حکومەتی هەرێم بەدەم تەوتین و ڕادەست نەكردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا، تەنها یەك ئامانج و یەك دەرئەنجامی هەیە، ئەویش "دواخستن و لەمپەر دروستكردن لەبەردەم ناردنی موچەی خەڵكی كوردستاندا".
عومه‌ر گوڵپی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ه، هێشتا به‌غدا موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی نه‌ناردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناچن به‌ده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ته‌وتینی موچه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ماوه‌ی زیاتر له 90 ڕۆژه، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ته‌وتینی موچه‌ی موچه‌خۆران ده‌رچوه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ك به ده‌م پڕۆسه‌كه‌وه نه‌چوه، به‌ڵكو ناو به‌ناو به زمانی كوردی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ژماری من ته‌وتینه".
عومه‌ر گوڵپی ده‌شڵێت، "زۆر به ڕونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌یه، یه‌كه‌م ته‌وتینی موچه‌ی موچه‌خۆران له بانكی حكومی واته جێگیركردنی موچه‌ی موچه‌خۆران و به بانكیكردنی له بانكێكی حكومی ئیتیحادی، دوه‌میش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داهاته‌كانی ناوخۆ ڕاده‌ستی ئه‌و ئه‌ژماره بكات كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستنیشانیكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "وه‌زاره‌تی دارایی تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌م دو بڕگه‌یه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، له بری ناردنی زانیاریی ملیۆنێك و 200 هه‌زار موچه‌خۆر بۆ بانكه حكومییه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتین و به بانكیكردنی موچه، ته‌نها نزیكه‌ی 800 ناوی ناردوه بۆ بانكی بازرگانی عێراقی(TBI) هه‌روه‌ها یه‌ك دیناریشی له داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست نه‌كردوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت موچه دوانه‌كه‌وێت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت، پێویسته بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تریشیان هه‌یه با به خه‌ڵكی كوردستانی بڵێن".
