خالید شوانی وەزیری داد سەردانی زیندانی ناوەندی کەرخ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە،لەسەر بانگەوازی کەسوکاری زیندانییەکان، خالید شوانی وەزیری داد، بەیاوەری زیاد تەمیمی بریکاری پێشکەوتوو وبەڕێوبەری گشتی کاتیی فەرمانگەی چاکسازی عێراقی،ویاریدەدەرانی فەرمانگەی چاکسازی عێراقی سەردانێکی مەیدانی بۆ زیندانی ناوەندی کەرخ ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندن وگەیاندنی حکومی وەزارەتەکە بڵاویکردەوە وەزیری داد کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ستافی کارگێڕی زیندانەکە سازکرد بۆ ئاگاداربوون لەگرنگترین پێداویستییەکانی زیدانییەکان،وچارەسەرکردنی قەیرانی ئاوی خواردنەوە،هەروها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندازیار عەمار موسا کازم ئەمینداری بەغدا ئەنجامدا، ورێککەوتن کرا لەسەر زیادکردنی بەردانەوە ئاوییەکان لەڕێگەی پەمپەکانی ئاوی خواردنەوە بەڕێژەیەکی زۆرتر،هەروەها جەنابی وەزیر ئیدارەی زیندانەکەی راسپارد پەلە بکەن لەناردنی تانکەرەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی زیندانەکە.
هەر لەچوارچێوەی گەشتەکەیدا، وەزیری داد کەرتەکانی زیندانەکەی بەسەرکردەوە بۆ دڵنیابوون لەگەیشتنی کەلوپەلەکانی بۆ زیندانییەکان،وهەروەها بەشێوەیەکی راستەوخۆ گوێبیستی سەرنج وداخوازییەکانی زیندانییەکان بوو،و رێنماییدا بەچاککردنەوەی ئامێرەکانی ساردکەرەوەی تایبەت بەزیندانەکە،ودەستەبەرکردنی تەواو کەلوپەلی مرۆیی وپیداوێستە پێویستەکان بۆ باشترکردنی دۆخی بژێوی وژینگەی زیندانەکە.
