پەیوەندی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای گەشە و پەرەسەندنە و ئەو ڕەوتە درێژەی هەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: پەیوەندی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای گەشە و پەرەسەندنە و ئەو ڕەوتە درێژەی هەیە.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە ئاماژە بە دەستگیرکردنی هاووڵاتیەکی ئێرانی لە عێراق وتی: دەستگیرکردنی هاووڵاتیەکی ئێرانی بە ناوی محەمەد ڕەزا نووری لە عێڕاق لە ڕوانگەی ئێمەوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ کراو نییە و هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نامرۆڤانە و نایاسایی لەگەڵ ئەو ئیدانە دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک، دەستخۆشی لە هاتنی شاندی هەرێم بۆ ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی و ڕێزلێنانی قوربانیانی ڕووداوی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد و وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ هەرێم لە ڕێگای گەشە و پەرەسەندن درێژەی دەبێت.
هەروەها تا ئێستاش ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە ئێرانیە نەزانراوە کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە دەستگیرکردنی کرد لە هەرێمی کوردستان.
