وتەبێژی قوباد تاڵەبانی:حکومەتی هەرێم لە هەر دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی ژمارەیەک ناو بە ڕاپۆرت ڕەوانەی عێراق دەکات
وتەبێژی قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، حکومەتی هەرێم لە هەر دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی ژمارەیەک ناو بە ڕاپۆرت ڕەوانەی عێراق دەکات، تا وردبینی بۆ ناو و کۆد و بڕی موچەکانیان بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان خەرج بکرێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "حکومەتی هەرێم لەهەر دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی ژمارەیەک ناوی ئامادە کردوە نەک کۆد، ئەم ناوانە ڕەوانەی عێراق دەکرێن تا لەسەر بنەمای ئەوە موچەی کەرتی سەربازی هەرێم ڕەوانە بکرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، حکومەتی هەرێم نمونەی ئامادە کردوە و لە هەر دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی ژمارەیەک ناو ئامادە دەکات، کە پێشتر دیوانی چاودێری دارایی وردبینی بۆ کۆدەکانیان کردوە، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ کۆد و ناو و پلە و موچەکانیان بکرێت و دروستیان بسەلمێنرێت، ئەمە بە ڕاپۆرت ئامادە کراوە.
