بێلینگهام بەباشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا
بێلینگهام بەباشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا و خۆشی سوپاسی ئەو کەسانەی کرد دەنگیان پێداوە.
لە کاتێکدا جود بێلینگهام وەک یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی باس دەکرێت، هەنگاوێکی گەورەی بەرەو ئەو خەڵاتە نا و بە فەرمی وەک باشترین یاریزانی وەرزی 2023 بۆ 2024 لالیگا دیاریکرا.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، 19 گۆڵی تۆمارکرد و پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕیکانی درووستکرد، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا، بێلینگهام لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا وتی: من سوپاسگوزارم بۆ ئەم خەڵاتە، بەداخەوەم کە نەمتوانی بە شێوەیەکی شەخسی بەشداری ئاهەنگی خەڵاتکردنەکە بکەم، بێگومان ئەوە نەکرا چونکە ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام من سوپاسی یانەکە و هاوڕێکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دەنگیان پێدام.
لەلایەکی ترەوە، میشێل سانچێزی راهێنەری یانەی جیرۆنا کە ئەم وەرزە توانی سوپرایزیکی گەروە لە لالیگا ئەنجامبدات و یانەکە بگەیەنیتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بە پلەی سێیەم، بەباشترین راهێنەری وەرزەکە دیاریکرا.
وە هەروەها لامین یامالی تەمەن 16 ساڵان بەباشترین یاریزانی لاوی وەرزەکە دیاریکرا.
