بەشار ئەسەد ئارەزووی دەستپێکردنی گفتوگۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانە
سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئارەزووی دەستپێکردنی بە گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامەکان بەدەست دەهێنێت.
لە راپۆرتێکی تۆڕی "ئێندبنێدت"ـی بەریتانی کە لە ڕۆژی 25 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە هاتووە، سەرۆکی ڕژێمی سوریا بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەیەکی پارتی بەعسی سوریا لە دیمەشق لە رۆژی (4ـی ئایاری 2024)، باسی بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کرد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و گوتویەی: "حکومەت بەنیازە لە ماوەی چەند مانگێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگاتە چارەسەرێکی سیاسی".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەمان تۆڕ، بەشار ئەسەد وتوشیەتی: "ڕێگەچارەیەکی سیاسی دەدات و هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا نابێت" لەسەر پرسی ڕۆژئاوای کوردستان.
لە میانەی هەمان کۆبوونەوە داخراوەکەدا، سەرۆکی ڕژێمی سوریا دووبارە وەک سکرتێری گشتی "پارتی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی" هەڵبژێردرایەوە بە هاوڕایی و هاودەنکی تەواوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکە، کە لە بەرامبەریشدا گۆڕانکاریی لە ڕیزەکانیدا بینی، دیارترینیان ناونانەوەی برای بەشار ئەسەد، ماهر ئەسەد بۆ پۆستی سەرکردایەتی لقی چواری سوپای سوریا.
