ئومێد خۆشناو:هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەمساڵ کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر سەرهەڵنەداتەوە
پارێزگای هەولێر تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر سەرهەڵنەداتەوە.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی هاوین و دابین كردنی ئاوی ماڵان كرد.
له كۆبوونه‌وەکەدا كه جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ژێر زه‌وی، ئاوی ده‌ورووبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری مووهلیدەکان ئاماده‌یی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه به‌شداربووەکان و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد، چاره‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی به دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان، لەگەڵ دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان، به جۆرێك كه بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی ماڵان دروست نه‌بێت.
