وەزیری بەرگریی چین: هەر کەسێک بیەوێت تایوان لە چین جیا بکاتەوە "کۆتایی بە خۆی دەهێنێت"
وەزیری بەرگری چین, دۆنگ جون لە کۆنفرانسی ئاسایشی ساڵانەیدا باسی لە پێویستی ئاشتی و سەقامگیری جیهانی کرد و وتیشی: سوپای چین ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هاوکاری لەگەڵ سوپای ئەمەریکادا.
دۆنگ جون لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن لە کۆنگرەیەکەدا دەرکەوتن و تیایدا ڕەخنەی توندی لە تایوان گرت کە تازە حکومەتێکی نوێی هەڵبژێردراوی پێکهێنا.
وەزیری بەرگری چین ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی هانی "ئارەزوومەندانی جیاکەرانی تایوان" دەداتلە چین، دووپاتیشی کردەوە کە تایوان لە ڕاستیدا پارێزگایەکی چینە و ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی چەک دەگوازێتەوە دوورگەی تایوان و هێڵی سووری چین دەبەزێنێت.
دەنگ جون دەشڵێ: "سوپای سوپای ڕزگاری گەل وەک هێزێکی بەهێز دەمێنێتەوە بۆ پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی نەتەوەیی و وڵات"، هەروەها ئێمە هەنگاوی توند دەگرینەبەر بۆ سنووردارکردنی سەربەخۆیی تایوان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەم جۆرە پیلانگێڕییە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت. وەزیری بەرگریی چین لە کۆتاییدا گوتیشی: هەر کەسێک بیەوێت تایوان لە چین جیا بکاتەوە، "تەنها کۆتایی بە خۆی دەهێنێت".
