پارێزگاری سنە و شاندێک لە نوێنەرانی مەجلیس و قایمقامی مەریوان گەیشتنە هەرێمی کوردستان
پارێزگاری سنە و شاندێک لە نوێنەرانی مەجلیس و قایمقامی مەریوان گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ئیسماعیل زارعی کووشا بە پێشوازی پارێزگاری هەڵەبجە و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەرێمی کوردستان.
لەو سەردانەدا کە ئۆمید کەریمیان نوێنەری مەریوان و سەوڵەوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، هەروەها د. ئیسماعیل ئەحمەدی قایمقامی مەریوان و نوێنەری سەقز و بانە و ژمارەیەک بەرپرسی ئابووری و بازرگانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێی پارێزگاری سنە بوون جەخت لە توانای سنە بۆ پەرەدان بە هاوکاری ئابووری لەگەڵ هەرێم کرایەوە.
زارعی کووشا بە ئاماژە بە گرینگی پەیوەندی فەرهەنگی و ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان جەختیکردەسەر دەفرایەتی پارێزگای کوردستان-سنە بۆ پەرەدان بە هاوکاری ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگی لە بواری کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی .
ڕاشیگەیاند کە پێشبینی ئەوە دەکەین لە کۆبوونەوەی هەولێردا ڕێککەوتنی باشمان هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەت بۆ چارەسەری کێشەی هاتۆچووی زیارەتکاران لە سنووری باشماخ و تەمەرچینەوە بۆ کەربەلا.
