فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان دەکات:عێراق نەیتوایوە خۆی بەهێز بکات بۆ ڕێگری لەم پێشێلکاریانە.
فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بەردەوامە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، بەداخەوە لە ئەنجامی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە كە زەرەرو زیانێكی زۆر گەباندووە بە باغ و ڕەزی هاوڵاتیانی ناوچەكە وە بۆتە ماییەی بێزاركردنی هاوڵاتیانی ناوچەكە، ئێمە وەک فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نێگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبرین و ئەم پێشێلكاریانەی سەرخاكی هەرێمی كوردستان و سەروەری عیراق شەرمەزار دەكەین، چونكە پاراستن و ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان دەخاتە ژێر مەترسی، هەروەها پێشێل كردنی یاسا نێودەولەتیەكانە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكاریانەی سەر خاكی هەرێمی كوردستان و سەروەی عێراق، بێ دەنگی حكومەتی عیراق و بەهەمان شێوە حكومەتی هەرێم لەهەمبەر ئۆپراسیۆنێكی ئاوا گەورەی توركیا لەسەرخاكی هەرێمی كوردستان، كە پێشێل كردنی سەروەری عێراق و یاسا و رێسا نێودەڵەتیەكانە ، ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر متمانەی عێراق و بەهەمان شێوە هەرێمی كوردستان لەنێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوڵاتیانی خۆی بەتایبەتی، بەرادەوامی ئەم پێشێلكاریانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە تائێستا عیراق نەیتوانیوە خۆی بەهێز بكات و ولامی ئەم جۆرە پێشێلكاریانە بداتەوە، بۆیە داواكارین حكومەتی فیدراڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكاریانە كە ئامانج لێی تەنها تێكدانی ئارامی وڵات و پێشێلكردنی سەروەری عیراقە، لە هەمانكاتدا داواكارین قەربووی كەس و كاری شەهیدەكان و زەرەرو زیانی هاوڵاتیان بكرێتەوە هەروەها لە ماوەی رابردودا وەک فراكسیۆنی یەكێتی ئەم داوایەمان ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی فیدڕال كردوە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوان.
