وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە سووتانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا سازکرا لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئەو ئاگرانەی کە هەولێر و دهۆک و کەرکووک-یان گرتەوە لە ماوەی رابردوودا، پەکەکە تاوانبار دەکەن بە سووتانی ئەو بازاڕانەو سێ کەس لە کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکەدا بە دەستوچاوی بەستراوەوە نیشان دران، کە گوایە ئەندامی پەکەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەکەدا وتی: ئەو سێ کەسەی دەستگیرکران دانیان بە تاوانەکانیان نا، کە لەرێگای ماددەیەکەوە دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرێک دەگرێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا پەکەکەی تۆمەتبارکرد بە سووتانی بازاڕەکانی و وتی: پەکەکە بەرپرسە لەسوتانی ئەو بازاڕانە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە سلێمانی و سەنگەسەر و کفری لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە راهێنانیان پێکراوە.
لەبارەی ئامانجی ئەو گرووپەوە، هێمن هەورامی دەڵێت: ئەو سوتانە دەستکردن و ئامانجی لێی بۆ ئەوە بووە کە خەڵک توڕەبێت و ناڕەزایەتی زیاتر بێت لەلایەن خەڵکەوە دژی حکومەت، هەروەها همێن هەورامی داوا لە هاوڵاتیانی زەرەرمەندی ئەو بازاڕانە کرد کە داوای یاسایی تۆمار بکەن دژی بکەرانی سوتانی ئەو بازاڕانە.
لە کۆنگرەکەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئامژەی بەوەکرد کە گوایە دوو لەو کەسانەی دەستگیرکراون ئەندامی یەکەی حەفتای پێشمەرگە و دژەتیرۆر بوون، لەهەمان کاتدا ئەوانی تۆمەتبارکرد بە ئەندامبوون لە پەکەکە
