دیندار زرێباری: حکومەتی هەرێم هیچ پەنابەرێکی سوری نەگەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتی خۆی
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكرد کە حکومەتی هەرێم هیچ پەنابەرێکی سوری نەگەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتی خۆی و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 250 ههزار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستانن، ئەمانە داواکاری پەنابەرییان پەسەندکراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و کارتی پەنابەرییان هەیە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، حکومەتی هەرێم پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی سووری رانەگرتووە، بەڵکوو ئەوانەی کە سپۆنسەریان دیارە و پێویستیان بە ڤیزا هەیە بەپێی داواکاری شوێنی کار کردنیان ڤیزایان پێدەدرێت بە مەرجێک خۆیان تۆمار بکەن لە فەرمانگەی کار.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووهش، هەر کرێکارێکی بیانی کە دەیەوێت ئیقامەی کار لە هەرێم بەدەست بهێنێت، پێویستە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت و گرێبەستی کار و بیمەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.
