مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات.
ئەمۆ چوارشەممە 10ـی تەممووزی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کر و لە دیدارەکەدا بەپێی نوسینگەی سەرۆکی پارتی، کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوار جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت، لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.
هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا ئەوەشی دووپات کردەوە کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی تورکیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
