ئەردۆغان سوپاسی سەرکردایەتی هەولێر دەکات بۆ هەماهەنگی لە ڕووبەرووبونەوەی پەکەکە
سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانەی بەشداری لە کۆبونەوەکانی لوتکەی ناتۆ لە پایتەختی ئەمریکا دوێنێ هەینی له واشنتۆن ڕایگەیاند، "ئێمە بە بارزانیەکانمان وت کە پێویستە سەرکردایەتی سلێمانی هەنگاو بنێت بەرامبەر بە پەکەکە و هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر سلێمانی ناگۆڕ دەبێت تا ئەو کاتەی هەڵوێست بەرامبەر بوونی پەکەکە لە سلێمانی بنێت".
ئەردۆغان لەبارەی لەشکرکێشی دوایی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هاوکاری هەولێر لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە ڕووبەرووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان جێی ستایشه و سوپاسیان دەکەین بۆ ئەم هەماهەنگیە".
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی شەش مانگى دیکە واتە تا ڕۆژى 7ـى مانگى 12ـى ئەمساڵ درێژکردووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سێ جار تورکيا ڕاگرتنى گەشتەکانى لەگەڵ فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکردەوە بەبیانووی پاڵپشتی سلێمانی لە پەکەکە و شەڕڤانان.
كلمات مفتاحية
- ئەردۆغان
- هەرێمی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- پارتی
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- پەکەکە
- سلێمانی
- فڕۆکەخانەی سلێمانی
