نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت: "زۆر نیگەرانم لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ، من سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان و توندوتیژی نابێت لە سیاسەتی ئەمڕۆدا جێگای هەبێت، بیرکردنەوەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و خێزانەکەی و هەموو قوربانییەکانی ئەم هێرشەیە".
زانیاری زیاتر...
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمیانەی گردبونەوەیەکی جەماوەری لەشاری پنسلڤانیا، تەقەکرا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کاندیدی ئێستای پارتی کۆماریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دۆناڵد ترەمپ بەسوکی برینداربوە و هێرشبەر هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ-ی داوە، ناوی مارک ڤایۆلێت-ە کە ئەندامی ڕێکخراوی چەپی توندڕەوی ئەنتیفایە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەجێ کوژراوە.
