هەژماری من دەکرێتە زۆرەملێ بۆ مامۆستایانی پارێزگای هەولێر
بەگوێرەی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر کە فەرمانی دلێر عەبدولڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێری لەسەرە و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان كراوه، تێیدا هاتووە، "سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه تا ئێستا هەژماریان لە (هه‌ژماری من) نه‌كردوه تا رۆژی پێنجشه‌ممه 18ـی تەمموزی 2024 سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه موچه‌كانیان راده‌گیرێت".
لەهەمان کاتدا پەروەردەی هەولێر داوای لەو مامۆستا‌و فەرمانبەرانە کردووە کە پێداویستییەکانی وەک (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، وێنە و پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ درووست‌کردنی هەژماری من.

زانیاری زیاتر...
پڕۆژەی "هەژماری من"ی بانکی هەوڵدانە بۆ بەمۆدێرنكردنی كەرتی بانكی و گواستنەوەی داتا و زانیاری تەواوی هاووڵاتییان بۆ بانک و فەرمانبەراندایە کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەو لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی سەرپەرشتیاری دەکرێت، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە پرۆژەی هەژماری من بۆ هەوڵی حکومەتی هەرێمە لە کەمکردنەوەی مامەڵەی کاش و جێگرتنی بە مامەڵەی ئەلیکترۆنی.
