پۆلیسی سلێمانی تاوانبارێکی داواکراوی دادگای سلێمانی دەستگیرکردووە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تاوانبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادوهرهوهو به‌پێی مادده‌ی 412/1 به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرابوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێک به‌ناوی (هـ، م، ن) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی گه‌یشته پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تاوانبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا تاوانباری ناوبراو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیربكرێت.
هەروەها هاتووە،تاوانبار به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 412/1 به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه.
