دەیان دانیشتوانی گوندێکی هیندستان گیریان خواردووە بەهۆی لافاوەوە
تیمەکانی فریاگوزاری هیندستان زیاتر لە 100 جووتیاریان لە گوندێکی ویلایەتی ئوتار پرادیش ڕزگار کردووە پاش ئەوەی وڵاتی نیپاڵ بڕێکی زۆر ئاوی لەیەکێک لە بەنداوەکانی کردەوە بۆ ڕووباری جاجهرا کە بووە هۆی درووستبوونی لافاو و زیانی بە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون لە وڵاتی هیندستان گەیاند.
کاربەدەستان دەڵێن، دانیشتوانی گوندی شەهالوا لە نزیک سنووری هیندستان و نیپاڵ بەهۆی لافاوەوە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ئەوبەری ڕووباری جاجهرا گیریان خواردووە، هەروەها ئۆفیسی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری ویلایەتی ئوتار پرادیش ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە جووتیاران و کرێکارانی گوندەکە ڕۆژانە لە ڕووبارەکە دەپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە کێڵگەکانیان و کاتێک ئاستی ئاو لەناکاو بەرز دەبێتەوە دەکەونە مەترسییەوە.
ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردن و ڕزگارکردنی جووتیارانی گوندی شەهالوا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون و جەخت لەسەر بەردەوامی چاودێریکردنی بارودۆخەکە دەکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووانی ناوچەکە و پاراستنی ناوچە کشتوکاڵییەکان لە هەر لافاوێک لە داهاتوودا.
