ئاسایشی هەرێم دەستدەگرێت بەسەر ژمارەیەک تابلۆ کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداربوویەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستدەگرێت بەسەر ژمارەیەک تابلۆ کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداربوویەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد لە ڕۆژی 20ـی تەمموزی 2024 توانیان دەستبگرن بەسەر چوار تابلۆ کە ماددەی هۆشبەری تێیدا شاردرابوونەوە، لەدەرەوە هەرێمی کوردستان هێنرابویە پارێزگای سلێمانی و تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بوون بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڵام بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا بڕی زیاتر لە دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت کە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست لەهەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بەچاوکراوەیەیی و لێهاتوویی کارمەندانی ئاسایش ڕێگری دەکەین لە بەکارهێنانی هەر تەکنیکێکی نوێ بۆ شاردنەوە و بازرگانیکردن بەو ماددانە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
