سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێشوازی لە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد
مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێشوازی لە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "سودانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی کردووە".
ئەمەش لەکاتێکدا پێشتر میدیاکانی لوبنان ڕۆژی هەینی وادەی سەردانەکەی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و دیارترین ئەو دۆسیانەی خستەڕوو کە لەگەڵ سودانی گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان لە زاری سەرچاوەکانیانەوە، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان، نەجیب میقاتی ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا دەکات لەسەر بانگهێشتی مەحەممەد سودانی"، ڕاشیانگەیاند، کە وەفدێکی وەزاری کە پێکهاتوون لە وەزیری وزەی لوبان وەلید فەیاز و وەزیری ئابووری ئەمین سەلام و وەزیری کشتوکاڵ عەباس حاج حەسەن و وەزیری پیشەسازی جۆرج پوشکیان و ژمارەیەک ڕاوێژکار یاوەری میقاتی دەبنن لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا"، هەروەها بڕیارە لە گفتوگۆکان تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بکرێت، لەوانە بەردەوامی دابینکردنی نەوتی عێراق بۆ لوبنان و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی سەر بە بەرنامە داراییەکان و پابەندییە داراییەکان.
