ڕاپۆرتێک دەریدەخات کە هێزەکانی تورکیا چەندین هاوڵاتی کورد لە شاری عەفرین ڕفاندووە
ناوەندی بەبەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتی مانگی تەمموزی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن سوپای تورکیا و هێزەکانی لە عەفرینب ڕۆژئاوای کوردستان ڕفێندراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا گوتراوە، لە مانگی تەمموزدا 28 هاوڵاتی ڕفێنراون، هەروەها دیاریکراوە کە لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکان داوای فیدیە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم جۆرەیە:
ڕەشید سەمیر (24 ساڵ)، خەلیل حاجی ئەحمەد (47 ساڵ)، مەحەممەد مەجید (34 ساڵ)، شەمسەدین سلێمان محەمەد (66 ساڵ)، مەنان محۆ ناسان (40 ساڵ)، جومعە ئەلموسا (60 ساڵ)، زەینەب شێخۆ مستەفا (85 ساڵ) و کوڕەکەی محەممەد مستەفا و ئەحمەد مستەفا (14 ساڵ)، مەحەممەد عەلی خەلفان (43 ساڵ)، مەنان سەیدۆ (57 ساڵ)، فهمی عەبدۆ سەیدۆ (35 ساڵ)، عەلی عەبدولرەحمان مستەفا (49 ساڵ)، سەڵاح ڕەشید کۆربەلۆ (20 ساڵ)، مەحەممەد خەلیل حاجی قەنبەر (24 ساڵ)، مەحەممەد حەسەن سەیدۆ (40 ساڵ)، جوان حەمید هۆرۆ (42) ساڵ، مەحەممەد سەید عومەر (43 ساڵ)، ئەحمەد خەلیل ئەلجەلال، مەحەممەد عیزەت کۆچەر، حەسەن عیسا خەلەف (55 ساڵ).
لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە لە 2ی تەمموز لە شاری عەفرین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و 7 هاوڵاتیان ڕفاند، بەشێک لەو هاوڵاتییە ڕفێنراونەی ناویان زانراوە، بریتیین لە ئەحمەد مەحەممەد و ڕێزان مەحەممەد و مەحەممەد بەکر.
