نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆیوونەوە
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 30ـی تەمموزی 2024 له په‌راوێزی بهشدارییاندا له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆک كۆماری ئێران‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه.
له راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشكیان خستووەتە سەر دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌که و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش.
لای خۆشیەوە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و مەحەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
