سلێمانی میوانداری کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پەیوەندیدار به جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرد
ئەمڕۆ شەممه، شاری سلێمانی میوانداری کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پەیوەندیدار به جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرد و لە ڕاگەیەندراوێکی کورتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هاتووە: "لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مەحەممەد شەیاع سودانی لیژنەی ئەمنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە سلێمانی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەلعەرەجی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی لیژنەکە و بەرپرسانی حکومەت و سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکانی ناوەند و هەرێم".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەستنی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دێت".
