سەدان قوربانی بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما لە کۆریای باشوور تۆمارکراون
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی یونهاپ، بەپێی داتاکانی ئاژانسی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشیەکان، کۆریای باشوور لەم هاوینە 11 حاڵەتی مردن بەهۆی گەرماوە تۆمار کردووە.
بەگوێرەی داتاکان، پێنج لەو حاڵەتانەی گیانیان لەدەستداوە تەنها لەم کۆتایی هەفتەیەدا ڕوویانداوە و جووتیاران بەهۆی ماندووبوونەوە لەکاتی کارکردنیان لە کێڵگەکاندا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لەە ڕۆژی دووشەممەوە 386 کەس نەخۆش بەهۆی بەرزی پلەی گەرما لە بەشی فریاکەوتنەکانی کۆریای باشوور تۆمارکراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردووەوە بەشێکی زۆری کۆریای باشوور شەپۆلی گەرما بەخۆوە بینیوە و پلەی گەرما لە ڕۆژدا 35 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە و لە هەندێک ناوچەش دەگاتە 40 پلەی سیلیزی و بەڕێوبەرایەتی کەشناسی کۆریا پێشبینی دەکات شەپۆلی گەرما 10 ڕۆژی تر بەردەوام بێت.
شایەنی باسە، شەپۆلی گەرما دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین دێت و ڕۆژی شەممە لە شاری یانگسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور پلەی گەرمی 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.
