ڕۆژنامەیەکی تورکی: بافڵ تاڵەبانی لەناو ئاگردا یاری دەکات و لە کەرکووک پلانەکەی تورکیای تێکداوە
ڕۆژنامەی ئەیدینلیک: بافڵ تاڵەبانی لەناو ئاگردا یاری دەکات و لە کەرکووک پلانەکەی تورکیای تێک داوە.
رۆژنامەی ئەیدینلیکی توركی باس لە هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووک دەكات و دەڵێت: "بافڵ تاڵەبانی لەناو ئاگردا یاری دەكات و پلانەكانی توركیا تێكداوە".
ڕۆژنامەی ئەیدینلیکی تورکی لە ژمارەی 12ـی ئاب، مانشێتی رۆژنامەكەی تەرخان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و گۆڕانکارییەکانی کەرکووک و نوسیویەتی بافڵ تاڵەبانی دۆستی قەندیل لە کەرکووک لەناو ئاگردا یاری دەکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەناو ئاگری دۆخی کەرکووکدا دواجار پێچەوانەی خواستی تورکیاو هاوپەیمانەکانی یاریەکەی بردەوەو پارێزگاری شارەکەی بۆ حزبەکەی خۆی بەدەست هێنا،ەپلانەکەی تورکیای تێکدا کە خواستی هەبوو تەنها ساڵێک کەمتر پارێزگار بە کورد بدرێت و ئەو كوردەش هاوپەیمانێکی تورکیا بێت كە ئەو ماوەیە پارێزگار بێت.
ئەیدینلیک، لە ڕاپۆرتەکەیدا هەژموونی یەکێتی بەسەر کەرکووکدا بە مەترسی بۆ تورکیا دەزانێت، بەو پێیەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ قەندیل و کوردانی ڕۆژئاوا هەیە.
ئاماژەی بەوەداوەر یەکێتیی هەژموون بەسەر کەرکووکدا دەکات کە یەکێک لە دەوڵەمەندترین شارەکانی جیهانە بە نەوت و بەدەستهێنانی پارێزگاری شارەکە ڕەهەندی جۆراوجۆری هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بە ڕێبوار تەها پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک داوە و دەڵێت، لە سەرکردایەتی حزبەکەی بافڵ تاڵەبانییەو وەک ئەو بیر دەکاتەوە و دژی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیایە لە هەرێم.
