ئێران دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سەرۆکی پێشووی بڵاوکردەووە
راپۆرتی کۆتایی دەستەی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی ئەمڕۆ یەکشەممە (1ـی ئەیلولی 2024) ڕایگەیاندووە: "هیچ جۆرە هێرشێک نەکراوەتەسەر فڕۆکەی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران و تیمەکەی".
شایەنی باسە… رۆژی یهكشهممه (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلهام عەلیێف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و بەیانی رۆژی دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
