مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد
ئەمڕۆ شەممە (21ـی ئەیلوولی 2024)، مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس بەگوێرەی نوسینگەی سەرۆکی پارتی و گفتوگۆ و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ و دەرئەنجامی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەو دیدارە ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و وێستگە گرنگەكانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە درا و كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئەوەی دووپات كردەوە كە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە هەموو جۆرە بارودۆخێكدا بەردەوام دەبن و دەمێننەوە.
