المطلع
عاجل

post-image

بریتانیاو کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا ‏


23:16 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-09-21
17895

ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەكە لە وڵاتەكانی بریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا ، بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، دوو دەوڵەت بە چارەسەری رێشەیی دادەنێن .

‏کێیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویكردەوە، وڵاتەکەی بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە.

‏ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەمڕۆ، بۆ زیندوکردنەوەی هیوای ئاشتی لەنێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان، و گەیشتن بە چارەسەری دو دەوڵەت، شانشینی یەکگرتو بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا".

‏کێیەر ستارمەر باسی لەوەشكرد، "ڕێنماییم داوە بۆ کارکردن لەسەر سەپاندنی سزاکان بەسەر کەسایەتییەکانی دیکەی حەماس لە چەند هەفتەی داهاتودا". لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە "هیوای چارەسەری دو دەوڵەت کاڵ دەبێتەوە، بەڵام ناتوانین ڕێگە بدەین ئەم ڕوناکییە بکوژێتەوە."

‏ستارمەر لە مانگی (تەمموز/7)ـی ئەمساڵ ڕایگەیاندبو، وڵاتەکەی بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت تا کاتی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەگەر ئیسرائیل "هەنگاوی بنەڕەتی" بەرەو وەستاندنی شەڕ لە غەززە نەنێت.

‏لەلایەكی دیكەوە ئەنتۆنی ئاڵبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە "لە چوارچێوەی هەوڵێکدا بۆ زیندوکردنەوەی چارەسەری دو دەوڵەت کە بە وەستانی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێدەکات".

‏ئاڵبانیز جەختی لەوەکردەوە کە بزوتنەوەی حەماس نابێت هیچ ڕۆڵێکی لە فەلەستیندا هەبێت.

‏هاوكات مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کەنەدا دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە و پێشنیاری کارکردن دەکات لە هاوبەشییەکدا بۆ پێشخستنی بنیاتنانی داهاتویەکی ئاشتیخواز و پڕ هیوا بۆ هەردو دەوڵەتی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 5847
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4459
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 5661
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5577
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4525
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 3982
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 4798
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4484
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 4069
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 6050
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 4883
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10782
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8528
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10377
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9835
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3546
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9314
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4585