سودانی جەخت لەسەر گرنگی پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە دەکاتەوە لەوانە بەکارهێنانی وزەی خۆر
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و کارایی وزە دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی تیمی نیشتمانی بۆ پرۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و کارایی وزەی کرد، تێیدا پلانی کاری تیمەکانی تایبەت بە ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان کەمکردنەوەی فشارە لەسەر سیستەمی کارەبا و دەستەبەرکردنی زۆری بەرهەمهێنانی وزە و باشتر بەکارهێنانیان خرایەڕوو.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژە نوێبووەوە کردەوە، لەوانە بەکارهێنانی وزەی خۆر و دەستپێکردنی بەمەبەستی بەدیهێنانی گواستنەوەی پێویست لەدۆسیەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی پەیڕەوکردنی وزەی پاک و شێوازی چارەسەری زیرەک، هەروەها بەڕێزیان فەرمانی دەستپێکردنی پڕۆژەی کۆشکی حکومەتی کرد (لەچوارچێوەی پڕۆژەی بیناکانی حکومەت کە وزە دابین دەکات) و پاشان دەستپێکردنی کارکردن لەسەر ئەو بینا حکومیانەی کە لە سەرتاسەری وڵاتدا داڕێژراون ژمارەیان 164 بینایە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دابینکردنی وزە و وزەی جێگرەوەی تێدا.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دیزاینە تەواوکراوەکان خرانەڕوو، لەوانە کۆشکی حکومەت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تاقیکردنەوەی وێستگەی وزەی خۆر بۆ وەزارەتی ناوخۆ کە لە ڕەوانەکردندایە، هەروەها توێژینەوەی تایبەتی تەواوکراو بۆ پڕۆژەی قەنات جەیش خرایەڕوو، کە بەم زووانە وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان ڕادەگەیەنرێت و بەرهەمهێنانی وزەی پاک بە توانای 100 MW لەخۆ دەگرێت، هەروەها ئەوەی بە ئەنجام گەیشتووە لە ئامادەکردنی پلان و پڕۆژەکان بۆ چوونە ناو وەبەرهێنان لە بواری چارەسەری زیرەک، وجێبەجێکردنی یەکەمین پڕۆژەی پێشەنگ بۆ وزەی خۆر بۆ ماڵەکان لە کۆمەڵەکانی نیشتەجێبوون، و دەستپێکردنی دوو پڕۆژەی چارەسەری زیرەک لە قەزا و ناحییەکانی هەردوو پارێزگای موسەنا و ئەنبار و پارێزگاکانی دیکە.
هەروەها دەست کرا بە بشت بەستن بە چارەسەری زیرەک لە پاشکۆکانی تایبەت بە گرێبەستە خزمەتگوزارییەکان و کۆکردنەوە بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکردن، و ئامادەکردنی پێداویستییە تەکنیکیەکان بۆ وێستگەکانی وزەی خۆر لە چوارچێوەی پلانی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە سووتەمەنی تەقلیدی و کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.
