المطلع
عاجل

post-image

سودانی:عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و رێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی


20:02 عێراق
2024-01-10
16480

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و رێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی لە رێگەی دانوستانەوە، بەڵام وادەی کۆتایی دیارینەکراوه‌.

محەمەد شیاع سودانی له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیكدا رایگەیاند، عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و ڕێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی لە ڕێگەی دانوستانەوە، بەڵام وادەی کۆتایی دیارینەکردوه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌.

سودانی بونی ئەو هێزانەی لەسەر خاکەکەی بەهۆكارێك بۆ ناسەقامگیری لە ژێر رۆشنایی کاردانەوەی ناوچەیی شەڕی غەززە وەسف کردوە.

سودانی لە چاوپێکەوتنه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه‌، پێویستە ئەم پەیوەندییە رێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانج و پاساوێک نەبێت بۆ هیچ لایەنێک، چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی و عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان.

له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌رچونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق، سودانی ده‌ڵێت، "دەرچونی ئەو هێزانە دەبێت لەڕێگەی دانوستانەوە بێت".

بانگەوازە درێژخایەنەکانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان کە زۆربەیان شیعەن و زۆرێکیان لە ئێرانەوە نزیکن بۆ رۆیشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو خاكی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوانی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستپێكردوه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كرێته‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ وه‌ڵامیشدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عێراق و سوریا، كه‌ هه‌ندێكیان به‌شێكن لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق.
ئه‌و هێرشانە کە لە وەڵامی دەیان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ترسی ئەوە دروستکرد کە عێراق جارێکی دیکە ببێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناوچەیی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13403
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12542
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12803
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12710
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11964
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11941
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11944
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11993
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11977
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12742
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12426
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12065
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10151
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4547
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11155
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075