.jpg)
سەدر پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات: ئەگەر بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین
ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە پیلانی تیرۆرکردنی دایەوە.
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعەکان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو سیناریۆیانە ڕەتدەكەنەوە كەبۆ ڕەوتەكەیان دروستكراوەو دەڵێت،"یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی سەدر ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە".
سەدر،ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن".
دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە".
سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە بون".
كلمات مفتاحية
اخبار ذات صلة
تعليقات
دوایین هەواڵەکان

هەرێم... ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە

کۆمیسیۆن: دەستەی كۆمسیاران 7768 كاندیدیان پەسەند كردووە

ئاسایشی نیشتمانی كهسێك بهتۆمهتی "سوكایهتیكردن به پیرۆزییهكان" دهستگیر دەکات

کۆمیسیۆن ڕۆژی هەینی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکات

عێراق جەخت لە چەسپاندنی بنەماكانی مافی مرۆڤ دەكاتەوە

گەرمیان.. دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر

وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و پۆلیس ڕەتدەکاتەوە

سودانی لە وادی حۆران و بیابانی ئەنبارەوە ژمارەیەک ڕاسپاردە دەردەکات

خامنەیی سەرەخۆشی له عەلی سیستانی دەکات

پەرلەمانی عێراق خشتەی بەرنامەی کاری خۆی بۆ دانیشتنی چوارشەممەی داهاتو ڕادەگەیەنێت

سودانی سەردانێکی مەیدانی بۆ وادی حۆران و بیابانی ئەنبار ئەنجام دەدات
.jpg)
سەدر پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات: ئەگەر بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەلی سیستانی دەکات

بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا دەکات

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عەلی سیستانی دەکات

سودانی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی

سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی
