سەرۆک وەزیران:ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەکی بەردەوامی گەشەکراو کە پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ دابین بکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى سپۆنسەری کۆڕبەندی هاوبەشییە پیشەسازییەکانی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای بەسرە کارەکانی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە میانەی کۆڕبەندەکەدا، ڕایگەیاند سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی کردووە بە پلەی هەمیشەیی خۆی، کە لە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت 2014-2030 سەریهەڵداوە، وە ئەمساڵ پەسەندکرا، وەک پەیامێکی ڕوون بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
وتیشی:گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری تاکلایەنەی دەوڵەت بە پشتیوانیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری بەدەست دێت .
سەرۆک وەزیران رایشیگەیاند:ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەکی بەردەوامی گەشەکراو کە پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ دابین بکات و بتوانێت بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات هەروەها نابێت عێراق وەک بازاڕێکی بەکارهێنەر بمێنێتەوە بۆ کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراو،ئاماژەیشیدا یەک هەلی کاری ڕاستەوخۆ لە کەرتی پیشەسازیدا 4-6 هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە کەرتەکانی تردا دروست دەکات.
سودانی وتیشی وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و دابینکردنی شارەزایی و ڕاهێنان و تواناکان یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی حکومەت وئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئابووریمان ببەسترێتەوە بە خولی ئابووریی جیهانیەوە و بناغەیەکی پیشەسازی بەهێز دابمەزرێنین بۆ ئەوەی پشتگیری لە سەقامگیری بکات،هەروەها پێویستە پشتگیری لە کارگێڕی پیشەسازی بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی و تێکەڵبوون لەگەڵ پیشەسازییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا
سەرۆک وەزیران ئەوەیشی خستەڕوو بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی 2020 کەرتی تایبەت 81%ی کۆی ژمارەی یەکە پیشەسازییەکانی ئێستا پێکدەهێنێت، لە بەرانبەردا 11%ی بۆ کۆمپانیا حکومییەکان و 1% بۆ کۆمپانیا تێکەڵەکان و ڕێژەی بەشداریکردن لە کۆی بەرهەمی پیشەسازیدا هێشتا لەلایەن کۆمپانیا پیشەسازییە گشتیەکانی سەر بە حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت پێویستمان بە کەرتی تایبەت هەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی بۆ پیشەسازی خۆراک و دەرمانسازی و بیناسازی و کانزاگان.
وتیشی ئێمە زۆر زەرەرمەند بووین لە هاوبەشایەتی بازرگانی کە زیانی بە کۆمپانیا حکومیەکان گەیاند وهاوبەشی سەرکەوتوو هەیە کە بەشدارییان کردووە لە زیادکردنی هێڵی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی کرێکاران وهەوڵ دەدەین کەرتی پیشەسازی تایبەت بەهێز بکەین لە ڕێگەی خاوەندارێتی یەکە پیشەسازییەکانەوە و بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندا لەماوەی یەک ساڵدا حکومەت کاری لەسەر هەنگاوی پراکتیکی ڕێکارەکانی کرد، لەوانە دامەزراندنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، کە ژینگەیەکی دروستی وەبەرهێنان بۆ کەرتی تایبەت دادەمەزرێنێت.
سودانی جەختیکردەوە ئێمە پێویستمان بە کەرتی تایبەت هەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی خۆراک و دەرمانسازی و بیناسازی و پیشەسازی کانزاکان ومەینەتی زۆرمان بینی لە هاوبەشی بازرگانی کە زیانیان بە کۆمپانییەکانی دەوڵەت گەیاند.
سەرۆک وەزیران ئاماژەیشیدا هاوبەشی سەرکەوتوو هەیە و بەشدارییان کردووە لە زیادکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی کرێکاران وئێمە هەوڵ دەدەین کەرتی پیشەسازی تایبەت بەهێز بکەین لە ڕێگەی خاوەندارێتی یەکە پیشەسازییەکان و بەشداریکردن لە بەرهەمهێنان
