سەرۆک وەزیران سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"بە خەم و پەژارێیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا و سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی، قەداسەتی پاپا فرانسیس"ـمان پێگەیشت، دوای تەمەنێکی زۆر لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان گەلان و کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، و ئامانج و بەها کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییە بەنرخەکان.
وتیشی لەم لەدەستدانە بە ئازارەدا هاوبەشی خەمی هەموو مەسیحییەکانین لە عێراق و جیهاندا، و له خوای مهزن داواکارین گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات.
دووپاتیشیکردەوە لەگەڵ کۆچی دوایی پاپا، سەردانە مێژووییەکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بۆ عێراق و دیدارەکەی لەگەڵ مەرجەعى باڵا سەید عەلی سیستانی لە نەجەف بەبیر دەهێنینەوە، ئەو سەردانە نوێنەرایەتی بناغەیەکی پراکتیکی و گرنگی کرد، بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینەکان و چەسپاندنی برایەتی و خۆشەویستی لە نێوان هەموو باوەڕداران لە سەرانسەری جیهاندا.
وتیشی دروود بۆ گیانی پاپا فرانسیس، کە بە هاوخەمی ئازارەکانی هەژاران و ستەملێکراوان لە سەرانسەری جیهاندا ناسرا، و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆشەویستان و شوێنکەوتووانی و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە هەوڵدەدەن پەیامی چاکە و مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بکەنەوە.
