المطلع
عاجل

post-image

فوئاد حسێن جەخت لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ دەکاتەوە


23:25 عێراق
2025-10-06
15362

ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ کە لەسەر ڕێزگرتنی دوولایەنە بنیات نراوە.
وەزارەتی دەرەوە لە راگه‌یندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە: "وەزارەتی دەرەوە، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری عێراق، ئاهەنگێکی نیشتمانی لە قوتابخانە کۆنەکەی موستەنسریە لە بەغدا ساز کرد، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، و بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی شاندە دیپلۆماسییەکانی عەرەبی و بیانی پەسەندکراو لە عێراق و دکتۆر ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری".
وەزیری ده‌ره‌وه‌ لە وتارێکدا بە بۆنەی ئاهەنگەکەوە رایگه‌یاند: "ڕۆژی نیشتمانی بەرجەستەکردنی دەستپێکردنی دەوڵەتی عێراقی نوێیە بە چوونی عێراق بۆ ناو کۆمەڵەی گەلان لە ساڵی ١٩٣٢"، ئاماژەی بەوەدا کە "عێراقییەکان، بە قوربانیدان و سووربوونیان، شوناسی نیشتمانەکەیان داڕشت و میراتی شارستانی و مرۆیی خۆیان بە درێژایی نەوەکان چەسپاندووە".
وەزیری ده‌ره‌وه‌ وتیشی: "دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێ تەنها ڕووداوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو بەرجەستەکردنی ئیرادەی کوڕانی گەل بوو بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە پێگەیەکی بەرزی لە نێوان گەلاندا هەبێت"، جەختی لەسەر "پابەندبوونی عێراق بە ڕێبازی دیموکراتی فیدراڵی و ڕێزگرتن لە دەستووری هەمیشەییەکەی" کردەوە، هەروەها "پەرۆشیی بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ کە لەسەر ڕێزگرتنی دوولایەنە، دۆستایەتی دراوسێیەتی باش، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان، و درێژکردنی پردی هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست دامەزراوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12816
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11495
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12307
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12073
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11481
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11316
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11208
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11237
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11357
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12167
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11588
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11141
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4426
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971